خەسرۆ گۆران: پارتی بەیانی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت و ئه‌مشه‌و سەعات12:00ی شه‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و تاوه‌كو 24 سەعات پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، خه‌سرۆ گۆران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق وه‌كو پارتی درووشم و سۆلۆگانی و لۆگۆ و په‌یام و به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پەله‌مان نییه و له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌دا هه‌مووی ئاشكرا ده‌كه‌ین و لۆگۆی ئێمه شیعاری پارتییه، كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتیدا ئاماژه‌ی پێ دراوه و سۆلۆگانی ئێمه كه شیعاری سه‌ره‌كییه، به‌یانی ئاشكرای ده‌كه‌ین و به‌رنامه و په‌یامی هه‌ڵبژاردنیش ئاشكرا ده‌كه‌ین له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی خۆمانەوە."
خه‌سرۆ گۆران گوتی: "بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌مڕۆ خەمیادی ئه‌نفاله و بڕیاره سبه‌ی ده‌ست پێ بكرێت، به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌مڕۆوه ده‌ستیان پێ كردووه له دهۆك و ناوچه‌كانی دیكه، كه پۆسته‌ر و فلێكسی خۆیان هه‌ڵواسیوه، به‌ڵام ئێمه به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كه‌ین."
گۆران گوتیشی: "له‌عێراق ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام به هۆی خەمیادی ئهنفالەوە له هه‌رێمی كوردستان كرایه 15ی مانگ."
سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانیش، گۆران گوتی: "له كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناكه‌ین، به‌ڵام له مووسڵ و دیاله و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه به‌شداری ده‌كه‌ین، وه‌كو زوممار و شنگال و خانه‌قین و مه‌خموور و ناوچه‌كانی دیكه."
kdp-
