پنتاگۆن: کۆگاکانی چەکی کیمیاییمان لە سووریا خاپوور کرد

 پنتاگۆن: کۆگاکانی چەکی کیمیاییمان لە سووریا خاپوور کرد
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دەڵێ، گورزی گەورەمان لەو کۆگایانە دا کە لە سووریا چەکی کیمیایییان لێ دروست دەکرێ و خاپوورمان کردن.



وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێ، گورزەکانمان بە هاوبەشی لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا لەو کۆگایانە دا کە چەکی کیمیایییان لێ دروست دەکرێ. نابێ ئیدی ڕژێمی سووریا چەکی کیمیایی بەکار بێنێ، تەواوی گورزەکان ئامانجیان پێکا و بەرگریی ئاسمانیی ڕژێمی سووریا نەیتوانی هیچ وەڵامێکی هەبێ.



پنتاگۆن راشیدەگەیەنێ، کە رژێمی سووریا چەکی کیمیایی بەکارهێنابوو و بەڵگەی تەواویشمان لایە و بۆیە هێرشەکانی ئێمەیش زۆر یاسایی بوون.
kdp-
Top