کەسوکاری قوربانییەکانی دۆڵی باڵەیان لە دادگای لاھای سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار دەکەن

 کەسوکاری قوربانییەکانی دۆڵی باڵەیان لە دادگای لاھای سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار دەکەن
کەسوکاری گەنجە قوربانییەکانی دۆڵی باڵەیان لەسنووری شارەدێی قەسرێ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ڕای گشتی بڵاویان کردووەتەوە داوادەکەن خاوەندارێتی لە دۆسیەکەیان بکرێت بەمەبەستی بەدادگایی گەیاندنی دەوڵەتی تورکیا لە دادگای لاھای و دادگاکانی تری گرێدراو بەم کەیسە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: "لە شەوی 21 لەسەر 22/ 3/ 2018 بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسنووری شارەدێی قەسرێ، دۆڵی باڵەیان و گوندی سەرکان، بوو بە ھۆی کۆمەڵکوژی چوار لە ئەندامانی خانەوادەکانمان، لەکاتێکدا لەناو زێد و گوندی خۆیان خەریکی سەیران و ژیانکردنی ئاسایی خۆیان بوون".

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ ھێرشەکەی تورکیا لەکتێکدایه‌، خۆی ئەندامە لە گرنگترین ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتییانەی کە پارێزەری لە مافەکانی کەمنەتەوەیی و گرووپە ئایینی و ماف و ئازادییە تاکەکەسییەکان دەکەن.

کەسوکاری قوربانییەکان داوادەکەن خاوەندارێتی لە دۆسیەکەیان بکرێت و ھاوکاریان بن لە بەدادگایی گەیاندنی دەوڵەتی تورکیا لە دادگای لاھای و دادگاکانیتری گرێدراو بەم کەیسە.










باسنیوز
Top