فراکسیۆنی پارتی ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچە بڵاو دەکاتەوە
بەپێی ڕوونکردنەوەکە، دوای ئەوەی ناڕەزایەتی لەبارەی دەستکاری نەکردنی مووچەی یەکەی پاسەوانییهكان دروست بوو، فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و یەکەی پاسەوانی لەسەر هێڵ بوون، له ڕوونكردنهوهكهدا، هاتووه: "ئێستا لەلایەن وەزیری ناوخۆ دڵنیا کراینەوە کە مووچەی یەکەی پاسەوانیش بەپێی سیستەمی نوێی مووچە، دەستکاری دەکرێت".
دەقی ڕوونکرنەوەکەی فراکسیۆنی پارتی:
ڕونکردهوهیهک له فراکسیۆنی پارتیه‌وه ده‌رباره‌ی موچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانیه‌وه.
به‌خۆشحاڵیه‌وه دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌ت توانی پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بکات و سیسته‌مێکی تازه‌ی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند،تا ڕاده‌یه‌کی باش هه‌وڵدرا،ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وت که‌م بکاته‌وه‌و مووچه به‌رزبکاته‌وه.
به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێکه ناڕه‌زایه‌تێکی ڕه‌وا،له‌لایه‌ن به‌ڕێزان له یه‌که‌ی پاسه‌وانی هه‌بوو که،مووچه‌ی ئه‌وان ده‌ستکاری نه‌کراوه.
ئێمه له فراکسیۆنی پارتی به ووردی و جدی له گه‌ڵ به‌ڕێزان،له وه‌زارتی ناوخۆ‌و دارایی و یه‌که‌ی پاسه‌وانی له‌سه‌ر خه‌ت بووین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
به خۆشحاڵیه‌وه ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ دڵنیاکراینهوهکه، مووچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانیش به‌پێی سیسته‌می نوێی مووچه ده‌ستکاری ده‌کرێت.
بۆیه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی دڵنیاتان ده‌که‌ینه،هه‌میشه پشتیوانی داوا ڕه‌واکانی ئێوهوتهواوی فه‌مانبه‌رانی کوردستان ده‌بین.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠١٨/٤/١٣
باسنيوز
