مه‌لا به‌ختیار: ڕه‌خنه له نێچیرڤان بارزانی دەگرن تا لە عەبادی نزیك ببنەوە
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێ، هه‌ندێ له سیاسییه‌كانی كورد هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی ره‌خنه‌گرتن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، خۆیان له لایه‌نه جێبه‌جێكاره‌كانی به‌غدا نزیك بكه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌خنه و گله‌ییه‌ك ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌ن.
له لێدوانێكدا به ئاماده‌بوونی ئه‌ندام و به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، مه‌لا به‌ختیار گوتی: "به‌ر له 14-15 ساڵ هه‌رێمی كوردستان پارێزگای كه‌ركووك، قه‌زای خانه‌قین، مه‌خموور و شنگالی به وێرانكراوی وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام دواتر به 200-300 جار زیاتر له پێشان خزمه‌تمان پێشكه‌شی ئه‌و ناوچانه كرد"، هه‌روه‌ها گوتی: "ره‌خنه‌گرتن شتێكه و پاراستنی ده‌ستكه‌وت و رێڕه‌وی به‌ده‌ستهێنان شتێكی دیكه‌یه".
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رووی زمانی پرسیاره‌كانی له‌و كه‌سانه كرد و گوتی: "بۆچی تا واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه، ده‌بینین كه‌سانێكی سیاسی و كاندیدی كورد له ده‌رگای هه‌وڵدانه‌وه بۆ نزیكبوونه‌وه له به‌غدا، ره‌خنه‌كانیان ته‌نیا ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ ره‌خنه‌یه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیتیحادی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ناگرن؟"، دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌م عه‌قلیه‌ته‌یه ده‌بێته هۆی زیادكردنی نه‌یارانی كورد و كوردستان".
bas news-
