نامەی پیرۆزباییی سەرۆک بارزانی درایە کونسووڵگەریی هەنگاریا
ڕۆژی ١٢ی ٤ی ٢٠١٨، ھێمن ھەورامی، بەرپرسی كاروباری سیاسی و پێوەندییە گشتییەكانی مەكتەبی سەرۆك بازانی، نامەیەكی سەرۆك بارزانی لە ڕێگای كونسووڵخانەی ھەنگاریاوە لە ھەولێر بۆ ڤیكتۆر ئۆربان نارد. نێوەڕۆكی نامەكەی سەرۆك بارزانی لەسەر سەركەوتنەكانی ئەم دواییەی ھەڵبژاردنەكانی ھەنگاریایە و پیرۆزبایی لە ئۆربان دەکات، كە وەك سەرۆكوەزیرانی وەڵاتەكەی ھەڵبژێردرا.
ھەورامی سەرەڕای گەیاندنی نامەی پیرۆزباییەكەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ كونسووڵی ھەنگاریا لە ھەولێر، دواپێشھاتەكانیان تاوتوێ کرد و سیاسەت و ستڕاتیژیی پارتیی لە ھەمبەر ڕەوشەكان خستەڕوو، ھیوایشی خواست ھەڵبژاردنەكانی عێراق پێدانی دوادەسەڵاتی شەرعی بێت لەسەر بنەمای شەراكەت. ھەروەھا ھەورامی ئەوەیشی گوت، گەر ڕوح بەبەر شەراكەتەدا نەكرێتەوە لە عێراقدا تەنھا ژمارەی كورسییەكان دەگۆڕێن.
kdp-
