لە هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس بوونە قوربانی

لە هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس بوونە قوربانی
گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەهۆی تیژڕەوییەوە، ئۆتۆمبێلێک لە شەقام هەڵدێرا و دوو کەس بوونە قوربانی.


فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند: ”ئەمڕۆ پێنجشەممە 12كاتژمیر 12ی نیوەڕۆی له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری، ئۆتۆمبێلێكی تویوتا كڕۆلای تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕەیی و خێرایی له‌راده‌به‌ده‌ریه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست دا“.



گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستە روو، کە لە ئەنجامی ئەو کۆنتڕۆڵ لەدەستدانە، ئۆتۆمێلەکە لە شەقامەکەوە هەڵدێرا و ‌‌‌‌‌‌له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا شوفێر و سه‌رنشینی تویوتا كه‌ به‌سه‌ختی زامداربوون جگه‌ له‌زیانی مادی زۆر كه‌به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وت.









باسنیوز
Top