وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیا و چاپخانەکان دەکاتەوە کە وەزارەتەکەیان پێویستی بە چاپکردنی پەرتووکی خوێندن هەیە بۆ ساڵی (2019-2018) لەڕێگەی کەمکردنەوەی نهێنی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەر کەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە بکات بە مەبەستی کڕینی تەندەر.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە نرخی هەر تەندەرێک دوو ملیۆن دینارە و ئەو بڕە پارەیەش ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی و دواین کاتیش بۆ گەڕاندنەوەی تەندەر، ڕۆژی چوارشەممە 25ی 4ی 2018ەیە و کردنەوەی تەندەریش لە هەمان ڕۆژدا دەبێت.
باسنيوز
