عەبدولباست سەیدا: ئەمەریكا پڕۆژەی بۆ سووریا هەیە.. پەیەدە هەڵەی كرد
د. عەبدولباست سەیدا، سەرۆكی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، لە دیمانەیەكی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا دەڵێت، ئەوەی لە سووریا ڕوو دەدات، بەهێزبوونی زلهێزەكانە لە ناوچەكەدا، لەبەر ئەوەیش سووریا بووەتە جێگای شەڕ و ناكۆكییەكان و یهكلاكردنهوهی حساباتی زلهێزان و شەڕی بەوەكالەت.
پەیەدە لە عەفرین هەڵەی كرد
لە ٢٠-١-٢٠١٨ـدا، توركیا ئۆپەراسیۆنی "چڵە زەیتوون"ـی دەست پێ كرد لە دژی شاری عەفرین و شەڕەكە زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، بەڵام دواتر هێزەكانی توركیا دەستیان بەسەر شارەكەدا گرت.
سەیدا لەو بارەیەوە دەڵێ: "سەرەتا دەمانزانی پەیەدە ئەم كارە دەكات و هەموو ئەو شارەی كاول كرد و خەڵكی سڤیلی كردە قوربانی، بۆیە پەیەدە پێداچوونەیەك بە سیاسەتی خۆیدا بكات، چونكە دیتمان رووسیا خۆی لە شەڕەكە كشاندەوە و ئەمەریكایش بێدەنگیی هەڵبژارد، لەبەر ئەوەی عەفرین خۆی ناوچەیەكی ستراتیژییە بۆ وڵاتان".
رەوشی عەفرین بەرەو كوێ؟
ئەردۆغان، لە دوالێدوانیدا رایگەیاندبوو، ئەوان دەزانن عەفرین رادەستی كام هێز دەكەن، ئایا ئەم هێزە كێیە و سوپای توركیا عەفرین رادەستی كێ دەكات؟ سەرۆكی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێوەست بەم پرسە، گوتی: "توركیا عەفرین رادەستی خەڵكی عەفرین دەكاتەوە، ئەوانەی كێشەیان لەگەڵ توركیادا نەبێت و هێزێكی هاوبەش لەوێ دروست دەكات بۆ بەڕێوەبردنی شارەكە، چونكە توركیا كێشەی لەگەڵ هێزەكانی نێو سووریادا نییە جگە لە پەیەدە".
ئەمەریكا ئەسەد بێهێز دەكات
ترامپ، لە دواتویتەكانی خۆیدا رایگەیاندووە، ئەوان لە ماوەیەكی نزیكدا بڕیارێكی گرینگ دەدەن، وەك سەیداش ئاماژەی دا: "ئەمەریكا پڕۆژەی بۆ سووریا هەیە و، ئەگەر ئەسەدیش لانەدات، بەڵام پێگەكەی وەك پێگەی سەددام لە دوای جەنگی كوێت، بێهێز دەكات".
پرسی كورد لە جیهاندا قبووڵكراوە
باست هەروەها دەشڵێ، ئۆپۆزسیۆن و رژێم و رۆژئاوایش، تێگەییشتوون كە پێویستە كێشەی كورد لە سووریا چارە بكرێت، چونكە كێشەی سووریا بە بێ پرسی كورد، چارە ناكرێت. ڕوونیشی دەكاتەوە كە، دەبێ پەیەدە بە خۆیدا بچێتەوە، چونكە هەموو كێشەی پەیەدە لەسەر كورد هەژمار دەكرێت لە سووریا و ناوچەكەدا و، پەیەدەش هەڵە دەكات.
kdp-
