له داقووق گوندێك له ترسی داعش چۆڵ كرا
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ئه‌منیی شاری کەرکووک به ته‌واوه‌تی تێك چووه و داعش جارێكی دیكه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش چه‌ندین تاوانیان له سنووری کەرکووک ئه‌نجام داوه و چه‌ندین كه‌سیشیان كوشتووه.
بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی کەرکووک، ڕائید فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێزه عێراقییه‌كان له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌یانتوانیوه ئه‌منییه‌تی خه‌ڵكی بپارێزن و نه‌یانتوانیوه ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بكه‌ن، چونكه جموجووڵی داعش له سنووری کەرکووک زۆر بووه و ئێستا به ئاشكرا شه‌وانه دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕێگری له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ڕێگای کەرکووک بۆ به‌غدا شه‌وانه داعش دێن و خه‌ڵكی ده‌كوژن و چه‌ندین جار ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكی ڕاده‌گرن و خه‌ڵكی ده‌كوژن و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئێستا له سنووری حه‌ویجه وداقووقیش جموجووڵی داعش زۆر بووه و چه‌ندین ناوچه له ده‌ستی داعشدایه و زۆرێك له ناوچه‌كان به ڕۆژ له ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدان و به شه‌ویش له ده‌ستی داعشدان، زۆر جارانیش هێرش بۆ سه‌ر هێزی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن و تا ئێستا زۆر كه‌سیان لێ كوشتوونه و پێش چه‌ند ڕۆژێك له سنووری دوبز هێرشیان كردبووە سه‌ریان و سێ كه‌سیان كوشتبوون."
رائید فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی گوتی: "ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات هێزه عێراقییه‌كان ناتوانن ڕێگری له داعش بكه‌ن و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا نه خه‌ڵكیان پاراست و نه توانییان ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌منییه‌ت بۆ شاره‌كه بگهێێتهوه پێویسته جارێكی دیكه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم بكه‌ن، چونكه ئه‌وان نه‌بن، ئه‌وانە ناتوانن ناوچه‌كه بپارێزن و ئه‌م شه‌ش مانگه‌ش بووه به‌ڵگه بۆ قسه‌كانی ئێمه، بۆیه گه‌ر سنوورێك بۆ داعش دانه‌نرێت ناوچه‌ی زیاتر له سنووری کەرکووک داگیر ده‌كات و شكست به هێزه عێراقییه‌كان دێنێت."
رائید فه‌رهاد گوتیشی: "له ناو شاری کەرکووکیش دزی و تاوان گه‌لێك زۆر بووه و ڕۆژ به ڕۆژ له هه‌ڵكشاندایه، له‌وانه ئۆتۆمبێلدزین و هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵك و دزیكردن له ماڵی خه‌ڵك، بۆیه ئه‌مه‌ش زۆر زیادی كردووه."
بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی داقووق، فارووق ئه‌حمه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "شه‌وی ڕابردوو داعش چوونه‌ته سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری داقووق و هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردنیان له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه، كه هه‌مووان كوردن، بۆیه ئه‌مڕۆ لە گوندی فه‌ریق هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ڕایان كردووه و گونده‌كه‌یان چۆڵ كردووه، چونكه شه‌وانه به ئاشكرا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و به ئۆتۆمبیڵ ده‌سووڕێنه‌وه."
فارووق ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كرد: "مه‌ترسی هه‌یه هێزه عێراقییه‌كان ئه‌و دێهاتانهیان پشتگوێ خستبێت بۆ ئه‌وه‌ی داعش داگیری بكات و دواتریش ئه‌وان بچن ئازادی بكه‌ن و هه‌موو گونده‌كان خاپوور بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كورد له ناوچه‌كه‌دا نه‌مینێت."
kdp-
