کەلار.. بازاڕێکی تایبەت بە دراو دروست دەکرێت
قایمقامیەتی قەزای کەلار، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 11\4\2018، لە ئیدارەی گەرمیان بەسەرپەرشتی سەرپەشتیاری ئیدارەکە، بە ئامادەبوونی شەهاب حاجی ئەحمەد، قایمقامی کەلار و لیژنەی باڵاێ پڕۆژەکان، دوو پڕۆژە بۆ شارەکە پەسەند کرا.
قایمقامیەتی قەزای کەلار، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو پڕۆژانەی پەسەندیش کران، بریتی بوون لە پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەیەک کە تایبەت بێت بە بازاڕی دراو، لەگەڵ پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی.
باسنيوز
