حاکم قادر حەمەجان: خەباتی نەپساوەم بۆ ڕیفراندۆم کردووە و دەنگم بەڵێ بووە
حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، ”لە چەند سایتێکی نامەسئولدا ھەواڵێکی درۆ ئامێز‌و نابەجێان بەناوی بەندەوە لەبارەی کەیسی شێوازی پاشەکشەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەکەرکوک وڕووداوە نەخوازراوەکانی پاشکۆی ئەو پاشەکشەیە لەشاری دوز خورماتوو“ بڵاو کراوەتەوە.
حاکم قادر حەمەجان هەروەها رایگەیاندووە، ئەو سایتە ”روو زەرد“انە پرسی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە کەرکووک لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، ”ئاوێتەی پرسی ریفراندۆم کردووە“، لەکاتێکدا ئەو هیچ لێدوانێکی لە دژی پرۆسەی ریفراندۆم نەداوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەشداریی ریفراندۆمی کردووە و ”بە ئاشکرا“ دەنگی بە سەربەخۆیی کوردستان داوە و ئەگەر هەر کەس و لایەنێکیش لە داهاتووشدا ئەنجام بدرێ، ئەوا ”بێ دوودڵی پشتگیری و پشتیوانی دەکەم“.
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی کوردستان چوونە سەر سندووقەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و رێژەی زیاتر لە %92ـی بەشدارووان دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق، دا.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
