نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مریكا باسی "مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش" دەکەن
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، باڵیۆزی ئه‌مریكا لە عێراق باسی له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای كردووە. "له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستخۆشی له هه‌ردوولا كرد بۆ ئه‌و دیالۆگه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجامده‌درێن".
له کۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له "مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و توندووتیژی كراوە". له‌وباره‌وه سەرۆکوەزیرانی کوردستان و شاندی ئەمریکی له‌سه‌ر پێویستیی "هاوئاهەنگییەکی باشتر" له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بۆ رێگریكردن له توندووتیژی هاوڕابوون.
هەر لەو کۆبوونەوەکەیەدا، كه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران قوباد تاڵه‌بانی ئاماده‌بووە، دۆگلاس سیلیمان جارێکی دیکە پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووە بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانـی برای.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش سوپاسی سه‌ردان و پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له سیلیمان و شاندی یاوه‌ری كردووە. هه‌روه‌ها سوپاسیكردوون بۆ پشتگیركردن له دروستبوونی ئه‌و دیالۆگه‌ی ئێستا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
شاندەکەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی باڵیۆزی سلیمیان لە كین گرۆس، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و شاندێكی دیپلۆماسی پێکهاتبوون.
رووداو
