دادگای توركیا بەنیازی دەستگیركردنی هەشت پەرلەمانتاری دیكەی كوردە
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماری لە ئه‌نقه‌ره، به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به گه‌لی تورك و ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌شت په‌رله‌مانتاری دیكەی هه‌ده‌په كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماری لە ئه‌نقه‌ره، چەندین تۆمه‌تی وەكو سووكایه‌تیكردن به گه‌لی تورك، ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا، حكوومه‌ت، سه‌ربازی ده‌وڵه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان، هەروەها پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی، هه‌ڵسوكه‌وتی پێچه‌وانه‌ی یاسای پارته سیاسییه‌كان و سووكایه‌تیكردن به سه‌ركۆمار، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌شت په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌وه كرده‌وه.
دۆسیه‌كه لە دژی هه‌ریه‌كه له عوسمان بایده‌میر، عه‌لیجان ئۆنلو، فه‌له‌كناس ئوجا، سیبه‌ل یغیت ئاڵپ، نادر یڵدرم، دیله‌ك ئۆجه‌لان، میزگین ئیرگات و گارۆ پایلان، به‌تۆمه‌تی پیاهه‌ڵدان بە سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان له قسه‌كانیاندا، پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی و به‌شداریكردن له پرسه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له پێكدادانه‌كاندا كوژراون، كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ماده‌ی 83ی ده‌ستووری توركیا، دۆسیه‌كه داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌كات و به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد کراوە.
bas news-
