محەمەدی حاجی مەحمود: ئەگەر کورد نەچێتەوە بەغدا شتێک بەناوی عێراقەوە نامێنێ
محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند "دوای رووداوەکانی کەرکووک و مووسڵ و ناوچەکە، کورد بەو ھێزەی پێشووی ناتوانێ بچێتەوە بەغدا، بەڵام ئەگەر کورد وەکو نەتەوەیەک نەچێتەوە بەغدا، شتێک بەناوی عێراقەوە نامێنێ، چونکە ئەو کاتە عێراق ھیچ نییە و ئەو عێراقە دەبێت بە عێراقی سووری و مەغریبی".
هەروەها گوتی "گەلی کورد بەیەک لیستی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ناکات، بەداخەوە کورد بەش بەش بووە".
بڕیارە لە مانگی ئایاری داهاتوودا هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیشدا بەڕێوەبچێت.
bas news-
