شاندێكی باڵای ھەدەپە لەگەڵ حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کۆبوونەوە
له شاری سلێمانی شاندێكی باڵای هه‌ده‌په سه‌ردانی باره‌گای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌پرسانی ئه‌و حیزبه كۆبوونه‌وه.
ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێ شەممە (10-4-2018) شانده باڵاكه‌ی هه‌ده‌په له هه‌ریه‌ك له عوسمان بایده‌میر و ئیمام تاشچیئه‌ر و به‌دران ئۆزتورک و زه‌ینه‌ب بۆغا، پێكهاتبوون و له‌لایه‌ن محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود و ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا و تانیا تاھیر و فاتیح ڕه‌ئوف ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌که‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
عوسمان بایدەمیر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان، بۆئەوەیە کە ئێمە بۆچوونی ئەوان لەسەر یەکڕیزی گەلی کورد بزانین، بێگومان ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له ھه‌وڵه‌کانمان بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پێویسته پرسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی له گوتار ده‌رچێت و ببێته کردار.
bas news-
