پڕۆژەیەکی ئاو لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێت
مەسعوود محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی نەھێشتنی دیاردەی کەمئاوی و ئاوەدانکردنەوەی ژمارەیەک گەڕەکی شاری ھەولێر، پڕۆژەی چوارەمی ئاوی ئیفراز جێبەجێ دەکرێت و ناوی پڕۆژەی ئاوی ھەولێرە، کە لەو پڕۆژەیەدا ئاو لە زێی گەورەوە ھەناردەی شاری ھەولێر دەکرێت. ئێستا دیزاینی پڕۆژەکە بەرەو تەواوبوونە و لە ئایندەیەکی زوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردن، کە لە لایەن کۆمپانیایەکی بەریتانییەوە بە قەرزی درێژخانەن دەکرێت."
ژمارەیەک گەڕەکی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر کێشەی کەمئاوییان ھەیە و بە ھۆی نەبوونی ئاوی پێویستەوە کەرتی ھەشتی حەسارۆک ئاوەدان نەکراوەتەوە، لەم بارەیەوە، مەسعوود محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پڕۆژەی چواری ئاوی ھەولێر ئاوی خواردنەوە بۆ ناوچەی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و شارەدێی کەسنەزان دابین دەکات، بەتایبەتی ئەو گەڕەکانەی وەک حەسارۆک و ھەولێری نوێ کێشەی کەمئاوییان نامێنێت."
kdp -
