ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ داوا دەکەن حەشدی شەعبی و پەکەکە لە شنگال دەرچن
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال كه له قایمقام و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌رێوەبه‌ری ناحیه‌كان پێك دێت، شاره‌كه‌یان به هۆی هاتنی حه‌شدی شه‌عبی جێ هێشتووه و تاوه‌كو ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر كاری خۆیان و داوا ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكرێن.
به‌ره‌كات شه‌مۆ، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ به ئاماده‌بوونی قایمقام و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال له‌باره‌ی دۆخی شنگال كۆ بووینه‌وه و تێیدا دوو بڕیار درا، ئه‌وانیش ده‌ركردنی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعیی شه‌نگال و ئەو ئیدارهیەی دانراوه به ناشه‌رعی وه‌سف كرا."
به‌ره‌كات شه‌مۆ گوتی: "دوای بڕیاره‌كه‌ی ئێمه شاندێكی حكوومه‌تی عێراق به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی قایمقام و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگالیان كرد و باسیان له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شنگال كردووه، ئه‌وانیش وه‌كو ئیداره‌ی شنگال هه‌ندێك داواكارییان هه‌بووه و پێشكه‌شی شانده‌كه‌یان كردووه، شانده‌كه‌ش داواكاریی ئه‌وانی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران بردووه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان."
شه‌مۆ ڕوونیشی كرده‌وه: "ئیداره‌ی شنگال سه‌ردانی فیرقه‌ی 16ی سوپای عێراقی كردووه و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان پێ داون، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری‌یان لێ ده‌كه‌ن و ڕێگاكانیشیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه له‌و شاره ده‌ربكرێن و ئیداره‌ی شه‌رعیش بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركاری خۆی."
kdp -
