بڕیارێک لەبارەی پشووەوە دەرکرا
ئەمڕۆ سێشەممە 10/4/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژھەڵات، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا بڕیار دراوە، کە لە ھەفتەیەکدا شەش ڕۆژ دەوام بکرێت، ھەروەھا لە ڕۆژانی پشووی فەرمیدا دەوام بکرێت و تەنیا ڕۆژی ھەینی پشوو بێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە پێویستە خشتەی وانەکان بە جۆرێک ڕێک بخرێت، کە لە بەرژەوەندیی قوتابییان بێت و لە ڕۆژێکدا شەش وانە بخوێنرێت.
جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەو بڕیارانەی پەروەردەی ڕۆژھەڵات دەریکردوون، بۆ ڕێکخستنەوەی دەوام و تێپەڕاندی ساڵی خوێندنی 2017 - 2018يە، ھەروەھا بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم و تاقیکردنەوەی نیشتمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکانە.
باسنيوز
