شاناز ئیبراهیم تۆمەتی پشتیوانیکردنی بەرهەم ساڵح دەداتە پاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە وتارێکیدا کە بە ناونیشانی (قوربان جارێ لە کوێمانە؟؟؟) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بە بڕیارەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ دانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ بە بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی کردووە و گوتوویەتی: “ئه‌و بڕیاره (لێ لێ)یه و هێشتا (لۆ لۆ)مان مایه…”. ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: “ناتوانم بڵێم که سه‌رم له‌و بڕیاره سووڕ ما، چونکه ده‌زانم که ناوه‌ندی بڕیار تاوه‌کو ئێستا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ته‌کتیک و ته‌کنیک و پلانێکی تری ئه‌و گرووپه‌یه بۆ بێزار کردنی جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی و به حیسابی خۆیان بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر یه‌کێتیدا”.
هاوکات تۆمەتی هاوکایکردنی قەوارەکەی بەرهەم ساڵح دەداتە پاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ و باڵی ناوەندی بڕیاری یەکێتی و دەڵێت: “بە هەمان ته‌کنیک و ته‌کتیک و پیلان، (هاودید)یان له ناو جه‌رگی یه‌کێتیدا دروست کرد و به ئاشکرا له رێی به‌رپرسانی چه‌ندین مه‌ڵبه‌ند و کۆمیته و کۆمه‌ڵه‌وه، کامپه‌ین بۆ سه‌ر خستنی ده‌که‌ن له دژی یه‌کێتی”.
شاناز ئیبراهیم لەبارەی دانانی شاڵاو کۆسرەتەوە جەختی لەوە کردووەتەوە: “دانانی که‌سێکی بێ ئه‌زموونی نه‌شاره‌زای به‌سته‌زمانی پاڵپشت و داکۆکیکارێکی سه‌رسه‌خستی هاودید به به‌رپرسی یه‌ک له گه‌وره‌ترین مه‌ڵبه‌نده‌کانی یه‌کێتی و کردنی به که‌سی یه‌که‌می حزبی، له شاری قه‌ڵا و مناره‌دا، جگه له بێڕێزیکردن به‌رامبه‌ر به خه‌بات و ماندووبوونی سه‌دان کادیر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و شار، هچیتر نیه”.
بە گوتەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، “یه‌کێتیه‌کان هه‌موو راستیه‌کان ده‌زانن” و به‌ڵێنیان داوه که “تۆڵه‌ی به‌رپرسه نابه‌رپرسه‌کان و ناڕه‌وایی و نادادپه‌روه‌رییه‌کان و هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسییه بێ ده‌نگه‌که‌مان له یه‌کێتی نه‌که‌نه‌وه و یه‌کێتی و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یان لێک جیا کردوه‌ته‌وە”.
هاوکات تۆمەتی پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانێتییەکەی بەرهەم ساڵحی داوەتە پاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ کە بە “هاودید” باسی لە هاوپەیمانێتییەکە کردووە، وەک ئاماژەیەک بۆ ناوهێنانی کادیر و هەڵسووڕاوانی هاوپەیمانێتییەکە و نووسیویەتی: “هیوادارم کاکی جێگر، هه‌ر به هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێی دراوه، به فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیار و بێ به‌ری بوونی خۆی له ( هاودید) ڕابگه‌یێنێت و سنوورێک بۆ داروده‌سته‌که‌ی دابنێت که به پاره و سه‌یاره و بڕیاری جه‌نابی، کامپه‌ین بۆ کرمه‌که‌ی ناو جه‌رگی یه‌کێتی ده‌که‌ن و ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی وه‌ک جێگرێکی راسته‌قینه‌ی حزبی شه‌هیدان جێبه‌جێ بکات”.
باسنيوز
