سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان یاسای چاکسازیی مووچە تاوتوێ دەکەن

 سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان یاسای چاکسازیی مووچە تاوتوێ دەکەن
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان تاوتوێی پرۆژەیاسای چاکسازیی مووچە و خانەنشینی دەکەن.



بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە 8/4/2018، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان لەبارەی پرۆژەیاساکەوە کۆ ببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ رۆژی سێشەممە 10/4/2018.



لەو کۆبوونەوەیەدا، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە (ئەمڕۆ) ساز بکرێت، هەوڵ دەدرێت فراکسیۆنەکان تەوافوق لەسەر پرۆژەیاساکە بکەن دواتر ببرێتە هۆڵی پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.



بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی کردبووە، مووچە و ئیمتیازاتی خانەنشینە نایاساییەکانی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت و دوو مووچەیی لە کوردستان نامێنێت.



پرۆژەیاساکە لە رۆژی 18/2/2018 لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا، بەڵام بەهۆی بڕگەیەکی تایبەت بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران، ناڕەزاییەکی زۆر دروست بوو و یاساکە گەڕێندرایەوە پەرلەمان.




باسنیوز
Top