به‌هۆی ئاودیوکردنی نه‌وتی سنووری خورماتووەوە کێشە دەکەوێتە سەدرییەکان و بەدرییەکان
عه‌لی هاشم، گوته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو، راگه‌یاند: ”تۆمه‌تباركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری شارۆچكه‌ی خورماتوو به ئاودیركردنی نه‌وتی سنووره‌كه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دووره له راستییه‌وه“.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو، ئەوەشی خستە روو، کە نه‌وتی سنووری خورماتوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی كه له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاڵا سپییه‌كان ده‌رهێنران، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ناكرێ.
ئه‌و لێدوانه‌ی گوته‌بێژی میلشیا شیعه‌كان، كه كه‌سایه‌تییە‌كی سه‌ربازیی نزیك له هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌درە، له‌كاتێكدایه كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له‌میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ خورماتوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو، هه‌ندێك له گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان له ئاودیوكردنی نه‌وتی سنووری خورماتوو بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هەیە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پۆلیسی خورماتوو، به هۆكاری ئه‌وه‌ی كورده و ده‌سه‌ڵاتی پێدانی لێدوانیان نییه، ئه‌و زانیارییه‌ی به‌تایبه‌ت بۆ ئاشكرا كرد، کە سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق، بۆ خۆی یه‌كێكه له سه‌ركرده باوه‌ڕپێكراوه‌كانی موقته‌دا سه‌در و گرووپی سه‌رایا سه‌لامی باڵی سه‌ربازیی لیستی ئه‌حرار، كه سه‌در سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، گوتیشی: ”ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌ندێك هێزی سه‌رایا سه‌لامیان هێناوەته سنووری رێگه‌ی خورماتوو و عوزێم بۆ پاراستنی رێگاوبانه‌كان“.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یە، ئه‌وه‌شی خسته روو، له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پار و خیانه‌تی باڵێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌وه یه‌كه‌م جاره كه ململانێی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به روونی ده‌ربكه‌وێت.
bas news-
