مهحموود عهباس سهرهخۆشی له نێچیرڤان بارزانی دهكات
جەنابی برامان نێچیرڤان بارزانی، خودا بتانپارێزێت
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
به ناوى خواى مهزن و دلۆڤان
گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیی برایانەمان ئاراستەی جەنابتان و لە ڕێی جهنابیشتانهوه ئاراستەی خانهواده جوامێرەكەتان دەكەین بەبۆنەی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی ـی براتانەوە. لە خودای گەورە داواكارین بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە و بە بەهەشتی بەرینی شادی بكات و ئێوە و گەل و وڵاتتان لە سایەی خێر و ئاشتیدا بپارێزێ.
تكایە جەنابتان ئەوپەڕی سۆز و هاوخەمیمان قبووڵ بفەرموون.
مەحموود عەباس
سەرۆكی دەوڵەتی فەلەستین
سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ڕێكخراوی ڕزگاریی فەلەستینی
ڕامەڵڵا 5ی نیسانی 2018
kdp -
