لە هه‌ڵه‌بجه ناڕه‌زایه‌تی دژی كیمیابارانی دۆما ئه‌نجام درا
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وەك كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، لەگەڵ چالاكانی شارەكەمان، لە بەردەم بارەگای كۆمەڵەكەمان لە شاری هەڵەبجە، دژ بە بۆردوومانكردنی شاری دۆمای سووریا، كە لە لایەن حكوومەتی سووریاوە ئەنجام دراوە، گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییمان ئەنجام دا".
هه‌ڵه‌بجه هه‌میشه له تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی دژی مرۆڤایه‌تی له وڵاتان بێده‌نگ نه‌بووه و ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه، چونكه هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هه‌ست به ئازاری كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن، كه ڕژێمی سه‌ددام حسێن، ساڵی 1988 له چه‌ند چركه‌یه‌كدا كیمیابارانی شاره‌كه‌ی ئه‌نجام دا و، به هۆیه‌وه 5 هه‌زار شه‌هید و 10 هه‌زار بریندار کەس بوون و سه‌دان کەسیش بێسه‌روشوێن بوون، ئێستا‌ش به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌تلێنه‌وه".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: "دیمه‌نه‌كانی كیمیابارانی دۆما له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه، خۆشمان قوربانیی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژین و هه‌ست به گه‌وره‌ییی كاره‌ساتەکە ده‌كه‌ین كه چه‌ند ئازاربه‌خشه".
لوقمان عه‌بدولقادر گوتیشی: "له به‌یاننامه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌ماندا داوامان كردووه جیهان هاوشێوه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ته‌ماشه‌كەری كاره‌ساتی كیمیابارانی دۆمای سووریا نه‌بێت و هه‌ڵوێستی جددییان هه‌بێ، سزای قورسی جه‌لادان و مرۆڤكوژه‌كان بده‌ن، تاوه‌كو كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی دووباره نه‌بێته‌وه".
kdp _
