زانا ڕۆستایی: یەکێتی بەھیچ شێوەیەک کورسییەکانی پێشووی لە کەرکووک ناھێنێتەوە

 زانا ڕۆستایی: یەکێتی بەھیچ شێوەیەک کورسییەکانی پێشووی لە کەرکووک ناھێنێتەوە
ئەندامێکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراقی، ئاشکرای کرد کە ئەوان پێیانوایە، یەکێتی بەھیچ شێوەیەک ناتوانێت کورسییەکانی پێشووی لە کەرکووک بەدەست بھێنێتەوە.

زانا ڕۆستایی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ، لە باسى هەوڵەکانی دروستکردنی لیستی هاوبەشی حزبەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک و لە ساڵی ٢٠١٣ کرد کە پێشتر سەعدی پیرە ڕای گەیاندبوو، گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بوونە هۆی بەفیڕۆدانی ٢٢ هەزار دەنگی کورد لە کەرکووک، چونکە نەچوونە نێو لیستە هاوبەشەکەوە.

ڕۆستایی ڕای گەیاند، ”ئەوان دەیانویست ئێمە بەکاربھێنن بۆ بەھێزکردنی پێگەی حزبیی خۆیان، ھەروەھا دەرفەتی ئەوەیان بە ئێمە نەدەدا کە دادپەروەرانە مامەڵەمان لەگەڵ بکرێ، بۆیە بە پێویستمان نەزانی دەنگەکانی خۆمان بخەینە خزمەتی ئەوان، ئەو ناوی لێ دەنێ بەفیڕۆدانی دەنگ“.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵ، شێوازی ڕێکخستنی لیستەکە بەجۆرێک بووە کە ”تەنیا کاندیدەکانی ئەوان دەبوو دەرچووبان، دەرفەتی یەکسان بەرامبەر کاندیدەکانی ئێمە نەبوو کە ھیوایەک ھەبێ یەکێکیان دەربچن“.

بە گوتەی خۆی، لە لیستە تازەکەیاندا لە کەرکووک، کورسی دەهێنن. دەشڵیت: ”بێگومان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھیچ شێوەیەک ناتوانێت ئەو ژمارە کورسییەی ھەیبوو، لە کەرکووک بەدەستی بھێنێتەوە“.










باسنيوز
Top