نووسەرێکی عێراقی لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد
سەعد محەمەد رەحیم (١٩٥٧- ٢٠١٨)، رۆماننووس و رۆژنامنووسێکی ناوداری عێراقییە و خەڵکی شارەدێی سەعدییەیە لە پارێزگای دیالەیە.
بەپێی ھەواڵی میدیا عێراقییەکان، سەعد محەمەد رەحیم لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی چارەسەری وەردەگرت، بەڵام رۆژی دووشەممە ٩/٤/٢٠١٨ لە نەخۆشخانەکە کۆچی دوایی کردووە.
ئەنجومەنی شارەدێی سەعدییە رایگەیاندووە، لە ناو شارەدێکەدا پرسە بۆ سەعد محەمەد رەحیم دادەنرێت.
سەعد محەمەد رەحیم چەندین لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئەدەبی کردووە و سێ رۆمانی بە ناوەکانی (غەسق ئەلکڕاکی، تەرنیمە ئیمڕەئە شەفەقول بەحر و مەقتەل بائیع ئەلکوتوب)ی نووسیوە.
باسنيوز
