ڕوونکردنەوە لەبارەی پشوویەکی فەرمییەوە دەدرێت
شەمۆ قاسم، بەرپرسی پشکی ڕۆشنبیریی دەستەی باڵای بنکەی لالش لە دھۆک، ڕايگەیاند: "لە ڕۆژی 18/4/2018، کوردانی ئێزدی ڕێوڕەسمی جەژنی سەری ساڵ دەگێرن، ئەو ڕۆژەش دەبێتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".
گوتیشی: "کوردانی ئێزدی ڕێزێکی زۆریان بۆ مانگی نیسان ھەیە و لەو مانگەدا، ھاوسەرگیری ناکەن، چونکە بە بڕوای ئەوان، مانگی نیسان خۆی بووکی ساڵە و بە جوانترین مانگی ساڵیان ھەلبژاردووە و بۆیە بووکی دیکە بەسەر خۆیەوە قبووڵ ناکات".
باسنيوز
