حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستی ھەزار و 878 کارمەندی شارەوانیی سلێمانی نوێ دەکاتەوە

 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستی ھەزار و 878 کارمەندی شارەوانیی سلێمانی نوێ دەکاتەوە
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی زیاتر لە ھەزار کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە مەرجێک ھیچ مووچەیەکی دیکەیان نەبێت.

لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، کە بە ژمارە 2549 لە 27/3/2018 دەرچووە و ، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری ژمارە 1/1931 لە 26/3/2018 و ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە/ بەڕێوەبەرایەتیی میلاکات بە ژمارە 2/9/1077 لە 8/3/2018، بڕیار درا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو ھەزار و 878 بەڕێزەی کە ناو و بڕوانامە و ناونیشانیان و مووچەیان و شوێنی کارکردنیان لە لیستی ھاوپێچدا دیاری کراوە، لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان لە 1/1/2018 وە تا 31/12/2018".

ھەر بەپێی نووسراوەکە: "لیستی یەکەمی ناوەکان لە 1523 کارمەند پێک ھاتووە، لیستی دووەمیش لە 355 کارمەند پێک ھاتووە"، جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە نابێت ئەو کەسانە ھیچ مووچەیەکی دیکەیان ھەبێت.






باسنیوز
Top