وادەی رادەستکردنی خانووەکانی گوندی کۆری ئاشکرا دەکرێت

 وادەی رادەستکردنی خانووەکانی گوندی کۆری ئاشکرا دەکرێت
وادەی رادەستکردنی خانووەکانی گوندی کۆری بە خاوەنەکانیان، ئاشکرا دەکرێت.



بڕیارە کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 9/4/2018، لە دیوانی پارێزگای هەولێر، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەبارەت بەو خانووانە، ساز بکرێت.



لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، مەرجەکان و وادەی رادەستکرنەوەی ئەو خانووانە بەو کەسانەی فۆرمیان پڕ کردووەتەوە، ئاشکرا دەکرێت.



پڕۆژەی گوندی كۆری، کە خۆی لە شەش هەزار و 512 خانوو دەبینێتەوە، له‌ ساڵی 2014 به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور لە ھەولێر لە سه‌ر رووبه‌ری هه‌زار و 592 دۆنم زه‌وی ده‌ستی پێ كرد.



باسنیوز
Top