یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان چه‌ند بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى مامۆستایان ده‌رده‌كات
عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ڕاگه‌یاند: "بۆ هه‌موو ئه‌و توندوتیژیانه‌ى كه به‌رانبه‌ر مامۆستایان كراوه یان ده‌كرێت ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ین له‌ڕووی یاساییه‌وه و پارێزه‌ر بۆ هه‌ر سكاڵاكارێك دابین ده‌كه‌ین".
گوتیشى: "سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پرۆژه یاسایه‌كین به‌ناوی (پارێزبه‌ندی یاسایی) بۆ مامۆستایان و دواى ته‌واوكردنى به‌مه‌به‌ستى كارى پێویست ئاراسته‌ى په‌رله‌مانی كوردستانى ده‌كه‌ین".
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "به‌ده‌ر له‌وه‌ش سه‌رقاڵى پرۆژه‌یه‌كین كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بریتییه له دامه‌زراندنى مامۆستایانی گرێبه‌ست به هه‌میشه‌یى، هه‌روه‌ك مامۆستایانی وانه‌بێژیش گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا بكرێت،دواى ته‌واوكردنى و به‌مه‌به‌ستى په‌سندكردنى ، پڕۆژه‌كه ده‌ده‌ینه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
bas news-
