مامۆستایانى ناڕازیی سه‌رجه‌م شاره‌كان كۆتاییان به بایكۆت هێنا
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى مامۆستایانى ناڕازییدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ نێردراوه، هاتووه "له‌پێناوى به‌دوورگرتن و به‌كارنه‌هێنانى قووت و ژیانى هاووڵاتیان و ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندانه‌كانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له ململانێ سیاسییه‌كانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌رجه‌م چالاكی و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى و مه‌رجدار ڕاده‌گرین".
مامۆستایان ناڕازى جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه "هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ئه‌گه‌رى پابه‌ندنه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتداران به به‌ڵێنه‌كانیان و جێبه‌جێنه‌كردنى داواكارییه‌كانمان جارێكتر بهههڵوێستێكى توندتر دێینه‌وه سه‌ر شه‌قام".
bas news-
