"رژێمی سووریا چەکی کیمیایی لە دووما بەکارهێنا"
دکتۆر کاوە ئازیزی، شارەزا لە کاروباری سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمە جاری یەکەم نییە رژێمی ئەسەد چەکی قەدەغەکراو دژی ھاوڵاتیانی خۆی بەکاردێنێ، ئەمە جاری شەشەمە رژێمی غازی کوشندە و چەکی کیمیایی بەکاردێنێ لەنێو وڵاتەکەیدا، چونکە پێشتریش لە حومس و حەماو خام شەیخوون و دووما و غووتا بەکاری ھێناوە، بەداخەوە جەنگێکی بەوەکالەت لە سووریا بەڕێوەدەچێت و میللەتی سووریا باجەکەی دەدات، کێشە لەوەدایە کەسیش نازانێ بۆ کێ و بۆ چی دەبنە قوربانی.
غووتا و دووما دوو قەزای نزیکن دیمەشقی پایتەختی سووریا و بەھۆی شۆڕشی گەلانی سووریاوە نزیکەی دە ساڵە بەردەوام شەڕۆ ئالۆزی تێدایە و رژێم خۆی کشاندووتەوە لە سنورە.
ئەو شارەزایەی کاروباری سووریا گوتی" دووما خۆم پێشتر لەوێ ژیاوم نزیکەی یەک ملیۆن کەسی تێدا دەژیا، بەڵام بەھۆی شۆڕشی گەلانی سووریا و شەڕۆ ئالۆزیەکان بەتەواوی وێرانبوە و زۆربەی خەڵکی دووما ئاوارەبوونە.
لەبارەی ھەبوونی بەڵگەی سەلمێنەر کە ئایا سووریا تۆمەتبارە بەوەی چەکی کلووری بەکارھێناوە دکتۆر کاوە ئازیزی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" بەڵێ بەڵگە ھەن و خەڵک بینیویانە یەک بەرمیل لە نزیک غوتا فڕێدراوە لەلایەن رژێمی سووریاوە و بەگوتەی ئۆپۆزسیۆن بەو ھۆیەوە نزیکەی دوو ھەزار ھاوڵاتی بریندابوونە و بەشێکیان برینەکەیان قورسە چونکە سووتاون، ھەروەھا ١٩٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
kdp-
