سەعدی پیرە: گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو 22 هەزار دەنگی كوردیان لە كەركووك بەفیڕۆدا
سەعدی پیرە گوتی "ئێمە هەوڵی یەک لیستیمان لە ناوچە کوردستانییەکان دا، بەڵام لایەنەکان و بەتایبەت بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دژی پێکهێنانی ئەو لیستە هاوبەشە بوون".
گوتیشی لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە کەرکووک 22 هەزار دەنگی یەکگرتوو، کۆمەڵ و گۆڕان بەفیڕۆ چوو، لەبەر ئەوەی نە لەگەڵ پارتی نە لەگەڵ یەکێتی نەهاتنە ناو هاوپەیمانێتییەوە، ئەمجارەش پێشبینی دەکەم، لە هەندێک شوێن دەنگەکان بەفیڕۆ بچن.
سەعدی پیرە لەبارەی نەچوونی حزبەكان بۆ نێو هاوپەیمانیەتییەكەوە لە شاری كەركووك ئەوەشی گوت "ئەمە بیرکردنەوەیەکی زەرەرمەند و هەڵوێستێکی نەزۆکە کە ئەو لایەنانە دژی پێکهێنانی یەک لیستی بوون، هەروەها ئەو هاوپەیمانییەی لە نێوان د. بەرهەم و گۆڕان و کۆمەڵ هەیە، دژی ئەو یەک لیستییە بوو".
بڕیارە لە مانگی ئایاری داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
باسنیوز
