سەردانی شاندە باڵاكەی ههدەپه بۆ لای بارزانی بووە رۆژه‌ڤی توركیا
دوێنێ شاندێكی باڵای هه‌ده‌په، كه له نێوانیاندا په‌روین بولدان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی تێدابوو، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان كرد له پیرمام و بۆ ماوه‌ی سه‌عات و نیوێك كۆبوونه‌وه، میدیاكانی توركیا گرنگی زۆریان به‌و سه‌ردانه فه‌رمییه دا.
ماڵپه‌ڕی (سۆڵ)ـی توركی، له مانشێتدا ئاماژه‌ی دابوو، كه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په كۆنگره‌ی سێیه‌می به‌ست و سه‌ركردایه‌تییه‌كی تازه‌ی هه‌ڵبژارد، بۆ یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی بارزانی‌یان كرد.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، كه هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارته سیاسییه‌كانیدا بكات.
ماڵپه‌ڕی (T24)ـیش به هه‌مان شێوه وه‌كو مانشێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و سەردانە كردووه، ئاماژه‌شی داوه كە له‌لایه‌ن سەرۆك بارزانییه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكراوه.
باسی له‌وه‌ش كردووه كە بارزانی پێشتریش ده‌رگای پیرمامی بۆ سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په واڵا كردبوو و چه‌ندین جاریش سه‌ردانیان كردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت، پۆسته، ئاكید)یش به هه‌مان شێوه گرنگیان به‌و سه‌ردانه‌ی هه‌ده‌په داوه بۆ لای سەرۆك بارزانی.
ياسنيوز
