دهۆک.. شوفێرێکی تاکسی 240 گرام دەدۆزێتەوە و رادەستی پۆلیسی دەکات
هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، رایگەیاند: ”ئەمڕۆ یەکشەممە 8\4\2018، شوفێرەکی تاکسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی کرد، بڕێک زێڕی رادەستمان کرد، کە بەهاکەی بۆ 11 ملیۆن دیناری دەگەڕایەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە کچێک لەناو تاکسییەکەی جێی هێڵا بوو“.
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ئەوەشی خستە روو، ئەو کچەی زێڕەکەی جێهێشتبوو، بڕەکەی 240 گرام بوو، کە بە پارە دەکاتە 11 ملیۆن دینار.
ئاشکراشی کرد، کە شوفێرەکە بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە و بە رەوشتێکی جوانەوە، سەردانی ئێمەی کرد و زێڕەکەی بە ئێمە دا، دوای بڵاو کردنەوەی ئاگاداری، خاوەنی زێڕەکە هات و پێمان دایەوە، گوتیشی: ”هیواداراین کەسانەی وەک ئەو شوفێرە لەناو کۆمەڵگە نموونەیان زۆر بیت“.
باسنیوز
