نێچیرڤان بارزانی پەیامێک بۆ هاووڵاتییانی کوردستان دەنێرێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامەکەی رۆژی یەکشەممە 8/4/2018 لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاو کردووەتەوە.
لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاووڵاتییانی کوردستان، عێراق و ”دۆست و هاوڕێیان لە سەرانسەری جیهاندا“ دەکات، کە بەشدارییان لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، کردووە یان پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشییان ناردووە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا، پشتیوانیی و هاوسۆزیی گەلی کوردستان بۆ بنەماڵەکەی لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی بە ”جێگەی سوپاس و پێزانین“ دادەنێت و هیوا دەخوازێت ”خوا ھەموو لایەك بپارێزێت“.
رۆژی دووشەممە 2/4/2018، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی لە شاری ھەولێر، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
باسنيوز
