مالیكى پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى ئەنجام دا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨\٤\٢٠١٨، به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ـ یه‌وه، د. نوورى مالیكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رخۆشى خۆی، له نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، مالیکی هاوخه‌مى و هاده‌ردیى خۆى بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستى به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به دلۆڤانى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، بۆ سه‌ره‌خۆشى و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ مالیكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ ده‌ربڕى.
باس‌نیوز
