هەولێر.. شاندی باڵای هەدەپە لەگەڵ چوار لایەن کۆ دەبێتەوە
بڕیارە شاندەکەی هەدەپە، کە پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە سەرۆکایەتیی دەکات و هەریەکە لە پەرلەمانتارانی حزبەکە عوسمان بایدەمیر، فەلەکناس ئوجا، بەردان ئۆزتورک و ئیمام تاشچیئەر ئەندامێتی دەکەن، رۆژی دووشەممە 9/4/2018 سەردانی شاری سلێمانی بکات.
بەپێی بەرنامەی کاری شاندەکە، رۆژی یەکشەممە 8/4/2018 شاندەکەی هەدەپە لە شاری هەولێر، سەردانی بارەگای حزبی شیوعیی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی دەکات.
لە ئێوارەی شەممە، شاندەکەی هەدەپە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆ بووەوە و دواتریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 7/4/2018، شاندەکەی هەدەپە گەیشتە هەولێر و لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر ولیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لێکرا.
باسنیوز
