سەلیم گەیشتە هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/4/8 سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستانی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان سەلیم جبووری لەم سەردانەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێشخەرییەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم دەخاتە بەرباس.
سەلیم جبووری بە فەرمی لەلایەن فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆ بکات.
باسنیوز
