حکوومەتی بەریتانیا پەیامێک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت
پەیامەکەی ئەلێستەر بێرت، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە ھەژماری تایبەتیی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کراوەتەوە.
ئەلـێستەر بێرت لەو پەیامەیدا، سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برایەوە.
رۆژی دووشەممە 2/4/2018، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی لە شاری ھەولێر، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
باسنیوز
