ڕووداوێکی هاتووچۆ له به‌رده‌ڕه‌ش ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكهوتهوه
لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەشی سەربەپارێزگای دهۆک بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لە دەست دا و سێ کەسی دیکە بە سەختی بریندار بوون
موقه‌ده‌م ئازاد تەها گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند: "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7\4\2018 بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگای گشتی هه‌ولێر - دهۆك له سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش و لە نزیک گوندی دولێجان کەسێک گیانی لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد کە ڕووداوەکە بریتی بووە لە پێکدادانی ئۆتومۆبێلێک و ماتۆرسكیلێك و شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ له سه‌رنشینانی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ش به سه‌ختی زامداربوونه.
bas news-
