ڕووداوێكی هاتووچۆ له هه‌ولێر گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌سی لێكه‌وته‌وه
به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی نێوان دوو ئۆتۆمۆبێلی بارهه‌ڵگره‌وه له نزیك شاری هه‌ولێر دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
فازڵ حاجی حه‌سه‌ن گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "كاتژمێر(3)ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- مه‌خموور له نزیك گۆڕستانی پیرداود ئۆتۆمۆبێلێكی بارهه‌ڵگری بچووك خۆی كێشا به دواوه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره كه له ته‌نیشت ڕێگاكه وه‌ستابوو".
ئاشكراشیكرد كه شۆفێر ئۆتۆمۆبێله بارهه‌ڵگره بچووكه‌كه كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن بووه و به‌هۆی ڕووداوه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به‌برینداری گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه و كوڕێكی شۆفێره‌كه‌ش به سه‌ختی زامداربووه و دوای چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕوونیشیكرده‌وه كه كه به‌پێی زانیارییه‌كان شۆفێره به‌ته‌مه‌نه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕه‌وه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و به ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی خۆی كێشاوه به ئۆتۆمۆبێلێكی بارهه‌ڵگری گه‌وره و له ئه‌نجامدا خۆی و كوڕێكی بوونه قوربانی.
bas news-
