چالاکان و مامۆستایانی زانکۆ: هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە
ماموستایانی زانكۆ و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێیان وایه باشترین بژارده بۆ ئێستا‌ی كوردستان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه، تا ئازادانه گه‌لی كوردستان نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن، له‌و باره‌یەوه دكتۆر هێشوو ڕێبوار، ماموستای زانكۆ تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێویسته له زووترین كاتدا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت، تاوه‌كو هه‌موو لایه‌نه‌كان قورسایی و سه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بزانن، گه‌لیش ئازادانه نوێنه‌ری نوێی خۆی بۆ حوكمڕانیی كوردستان دیاری بكات".
هێشو ڕێبوار عه‌لی گوتیشی: "هه‌ندێك له حزبه‌كانی كوردستان چه‌ندین بیانووی جۆراوجۆر ده‌هێننه‌وه تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن له كوردستان به‌ڕێوه نه‌چێت، چونكه خۆیان ده‌زانن چی‌یان چاندووه و چیش ده‌دوورنه‌وه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ تاوه‌كو بۆ ماوه‌یه‌كی تریش بێت، هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دوا بخه‌ن، لێره‌دا ئه‌ركی حزبه ڕه‌سه‌ن و دیموكراتخوازه‌كانه ڕێگه له مه‌رامی ئه‌و حزبانه بگرن و ئه‌و ماوفه بۆ گه‌لی كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ڕێوه بچێت".
پڕۆفیسۆری یاریده‌كه‌ر، دكتۆر نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا عه‌لی، ڕاگری كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند: "به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكی سه‌ره‌كیی وڵاته بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات و نوێبوونه‌وه و چاكسازی، كه له ته‌واوی وڵاتان هه‌ڵبژاردن تاكه ئامڕازه بۆ گۆڕانكاری له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، هه‌رچه‌نده له كوردستان تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێنه خاڵی جه‌وهه‌ریی ته‌واوی گۆڕانكارییه‌كان، به‌ڵام تاكه بژارده‌ی به‌رده‌ممان، ڕۆیشتنه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه دیموكراسییه".
نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا عه‌لی گوتیشی: "بۆ ته‌واوی ئه‌و گۆڕانكاری و چاكسازییانه‌ی هاووڵاتیان و حزبه‌كان باسی ده‌كه‌ن و داوای ده‌كه‌ن، ئه‌وه ئێستا پێویستمان به هه‌ڵبژاردنه تاوه‌كو گه‌ل نوێنه‌ری خۆی بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ی هه‌یه‌تی، هه‌ڵیبژێرێت، له پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رددا".
وا بڕیاربوو له مانگی 11ی 2017ی ساڵی ڕابردوودا هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی چه‌ند حیزبێكی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و له سه‌نگی خۆیان ده‌ترسان، بیانووی جۆراوجۆریان هێنایه‌وه و هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا كه‌وتن، وا بڕیاره له مانگی 9ی 2018 به‌ڕێوه بچێت، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه.
له‌مه‌ڕ هه‌مان پرس ڕه‌نگین سه‌لام، چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێی وایه: "هه‌ر حزبێكی كوردستان نه‌یه‌وێت، هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، ئه‌وه له سه‌نگ و قورساییی خۆی ده‌ترسێت، له نێو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا".
ڕه‌نگین سه‌لام گوتیشی: "له‌م دۆخه‌دا هه‌ڵبژاردن بۆ حزبه‌كان قورسه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا بكرێت، نابێت له‌مه زیاتر هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بكه‌وێت، هه‌رچیی زووه ئه‌و پڕۆسه دیموكراسییه له كوردستان به‌ڕێوه بچێت و هه‌موو حیزبه‌كانیش بڕۆنه‌وه به‌رده‌م ئیمتیحاناتی گه‌ل، ئه‌وه گه‌لیشه بڕیار ده‌دات كێ بۆ چوار ساڵی ئاینده هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه".
kdp-
