پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیندرایە کونسووڵگەری میسر
ڕۆژی ٧ی٤ی٢٠١٨ ھێمن ھەورامی بەرپرسی كاروباری سیاسی و پێوەندییە گشتییەكانی مەكتەبی سەرۆك بارزانی بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی (عەبدولفەتاح سیسی) وەك سەرۆكیی میسر، بە كونسووڵی گشتیی میسر لە ھەولێر، ھەروەھا پیرۆزبای لە تامر محمد كەمال ئەلمەلەگی وەك كونسووڵی نوێی میسر لە ھەولێر، سەردانی کردن. ھەورامی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی بە پرۆسەیەكی سەرکەوتوو لە چوارچوەی دیموكراسی وەڵاتەكەیان وەسف كرد، ھیوای خواست پێوەندییەكانیان لەگەڵ میسر پەرە پێبدەن.
لە دیوێكی دیكەی قسەكانیدا ھەورامی ڕۆشنایی خستەسەر كارووبارەكانی كونسوڵخانەی میسر لە ھەولێر وهاوکاری و پاڵپشتی مەكتەبی سەرۆك بارزانی بۆ كارەكانیان خستە ڕوو.
ھاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكەیان تاوتوو كرد و، ھەورامی ڕوانگەی سەرۆك بارزانی و پارتی لە ھەوكێشە سیاسییە ناوچەییەكان و بەتایبەتی عێراقی بۆ كونسووڵی میسر شیكردەوە.
تامر محمد لەلایەن خۆیەوە سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و خۆشحاڵی خۆی وەك كونسووڵی وڵاتەكەی لە كوردستان خستە ڕوو.
kdp-
