هەولێر؛ 318 هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە

هەولێر؛ 318 هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەو كەسانەی كارتی دەنگدان وەرناگرنەوە ئەوا لە دەنگدان بێ بەش دەبن و كارتەكانیش دەگەڕێندرێتەوە بەغدا.

عەلی قادر عوبێد، بە خەندان-ی راگەیاند، تا ئێستا لە سنوری پارێزگای هەولێر نیوەی كارتی دەنگدەدان دابەشكراوە، واتا نزیكەی 318 هەزار كارت دراوەتە بەخاوەنەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، "تۆماركردنی بایۆمەتری هاوڵاتیان بۆ دەركردنی كارتی دەنگدان وەستێنراوە، چونكە ئەو پڕۆسەیە ماوەیەكی زۆری پێ دەچێـت و كاتی زۆر لە ئێمە دەگرێت، بۆیە ئەو كەسانەی كە بایۆمەتریان نەكردووە بەهەمان كارتی دەنگدانی 2014 دەتوانن دەنگ بدەن، چونكە هەمان پەنجەمۆری لە سەرە، بەمەرجێك بایۆمەتریان ئەنجامك نەدابێت".

بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رونیكردەوە، هەركەسێك بایۆمەتری كردبێت و كارتی دەنگدانی وەرگرتبێت راستەوخۆ كارتە دەنگدانی 2014 لە كار دەكەوێت و تەنها بە كارتە تازەكە دەتوانێت دەنگ بدات.










خەندان
Top