ئەوقاف نرخی حەجی بازرگانی ئاشکرا کرد
رۆژی شەممە 7/4/2018، قاسم رەسوڵ، بەڕێوەبەی گشتیی حەج و عومرە لە پریس کۆنفرانسێکدا، حەجی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان، راگەیاند.
قاسم رەسوڵ ئاگاداری هەموو ئەو کەسانەی کردەوە، کە دەیانەوێ بەشێوەی بازرگانی حەج بکەن، لە رۆژانی یەکشەممە 8/4/2018 و دووشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ناوچەکانیان بکەن و خۆیان ناونووس بکەن.
هەروەک بەڕێوەبەی گشتیی حەج و عومرە رایگەیاند، نرخی چوونی هەر کەسێک بۆ حەج بەڕێگای حەجی بارزگانی، هەشت هەزار دۆلارە.
هاووڵاتییان، کە بەڕێگای ئاسایی و تیروپشکەوە حەج دەکەن، بڕی چوار هەزار و 100 دۆلاریان لێوەردەگیرێت.
باسنيوز
