گەرمیان.. منداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆر و گیانی لەدەست دا

 گەرمیان.. منداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆر و گیانی لەدەست دا
شەوی رابردوو، لە گوندێکی دەڤەری گەرمیان، منداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆر و گیانی لەدەست دا.


ئەمڕۆ شەممە 7\4\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە شەوی ڕابردوو 6-7\4\2018، لە گوندی باناسیاو سەر بە شارۆچکەی کوڵەجۆ، منداڵێکی حەوت ساڵان بەناوی (ئیمان موسەنا محێدین) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی کەلار“.



هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بە گوتەی کەسوکاری ناوبراو چووەتە سەر تراکتۆری ماڵی خۆیان و دەستکاری کردوە لەکەتێکدا تراکتۆرەکە بەڕێ کەوتووە و ئەو کچە خۆی فڕێ داوە و لەئەنجامدا کەوتووەتە ژێر تایەی تراکتۆرەکەوە“.



ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە ئەو منداڵە پاش گەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار، گیانی لەدەست دا و پۆلیسیش لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی دەست پێ کردووە.









باسنيوز
Top