نەجمەین کەریم داوای بایکۆتی هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان دەکات

 نەجمەین کەریم داوای بایکۆتی هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان دەکات
پارێزگاری شەرعیی کەرکووک داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان دەکات.

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، بەشداریکردنی لایەنە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک، مەخموور، خورماتوو، شنگال و ناوچەکانی دیکە، شەرعییەت دانە بە هەڵبژاردنێک، کە دەزانن ”سەرکەوتوو نابن تێیدا“.

نەجمین کەریم هەروەها رایگەیاندووە، کە ” باش وایە“ لایەنە کوردستانییەکان بەشداریی هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان نەکەن، ”بۆ ئەوەی سبەی رۆژ بتوانین بڵێین بەشداریمان لەو ھەڵبژاردنەدا نەکردووە“.

ئەو ناوچە کوردستانییانە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانەوە داگیرکران و هەر ئەو میلیشیایانەش کەسێکی دژەکوردیان وەک پارێزگاری کەرکووک بەسەر شاری کەرکووکدا سەپاند.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.







باسنيوز
Top