سبه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه دەكرێنەوە
له ڕاگه‌یاندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووە "ئاگاداری سه‌رجه‌م پزیشك و فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كان، مه‌ڵبه‌ند و بنكه و سه‌نته‌ره ته‌ندروستییه‌كانی سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمی ده‌كرێته‌وه".
له به‌شێكی تردا ئاماژه به‌وه دراوه "جگه لە نه‌خۆشخانه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی تێدا نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕووی تێده‌كه‌ن، بۆیه سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمییه".
له كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئێستە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه (30) ڕۆژ جارێك به‌سیسته‌می نوێ مووچه دابه‌ش بكات".
bas news _
