پۆلیسی سلێمانی 12 تۆمەتباری دەستگیر كرد
ئاسۆ ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رايگەیاند: " بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لەماوەی هەفتەیەكدا 12 تۆمەتباریان لەناو شاری سلێمانی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دژی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردووه".
رونیشیکردەوه، كه 5 كەس دەستگیر كراون كە هەڵساون بەبڕینی كۆگایەكی وەرزشی،3 تۆمەتبار دەستگیر كراون كە هەڵساون بەدزیكردن لەماڵان، هه‌روه‌ها 2 تۆمەتباری دیكه دەستگیر كراون بەتاوانی ڕێگریكردن و هەڵكوتانە سەر هاووڵاتیان و لێسەندنی پارە و مۆبایل لێیان، 2 تۆمەتباریش دەستگیركراون كە هه‌ڵساون بەبڕین و دزینی كێبڵی كارەبا.
باسنيوز
